7 Episodes
2024 First episode About کافه وتووێژ پادکەستی کافه وتووێژ
بەخێربێن بۆ پادکەستی "کافه وتووێژ"، کە لە فؤاد ئەنساری، ئەرەش ئامانی و سۆهەیل عەباسی پێکهاتووە. ئەم پادکەستە، بە شکلی گفتوگۆیەکی هاوڕێیانە، باسی زانست و تێکنەلۆجیا، کۆمەڵگا، سیاسەت و کەلتور دەکات.
لەم پادکەستەدا:
تێکنەلۆجیا: هەواڵ و نوێترین پەیوەندیدانە و پەرەپێدانەکانی تێکنەلۆجیا
کۆمەڵگا: چۆنیەتی کاریگەری تێکنەلۆجیا و ناوەڕۆک لەسەر ژیان و ڕۆژانەی کۆمەڵگا
سیاسەت: ڕووداوە نوێیە سیاسییەکان و تێگەیشتن لە بواری سیاسەت و کارگێڕی
کەلتور: چۆنیەتی پەیوەندیدانی کەلتوری کوردی و کەلتورە جیهانییەکان
Publisher Soheil Abbasi, Foad Ansari, Arash Amani
Category business
Language en
Explicit No
First episode 20 Jul 2024
Latest episode 21 Sept 2025 Latest episodes 7 episodes in the feed.
21 Sept 2025
۷. کەوچ و کەوچینگ لەگەڵ فەرزین سەیێدزاهێدییە ئەمجارە میوانمان فەرزین سەیێدزاهێدییە، کەوچ و ڕاوێژکاری چابوکی. ئەزموونی زۆری هەیە لە کۆمپانیا قورسەکان وەک سنەپ! و کەیسۆن.
بابەتی ئەم ئەڵقەیەمان لەسەر "coaching" ـە، واتە کەوچکردن و ڕاهێنان، چۆن یەکێک یەکێکمان بتوانین باشتر شێوە بدەین بۆ خۆمان و بۆ تیمەکان.
29 Jan 2025
٦. سەرکەوتوویی خێرا: لە خەیاڵەوە بۆ ڕاستی ژمارەی ٦ی پادکەستی کافە وتووێژ بە هۆی تۆزێک گیروگرفتەوە درەنگ ئامادە بوو بەڵام هیوادارین بە دڵی ئێوەی بیسەرانی هێژا بێت. دیسان وەکوو جاران یاریدەر و پشتیوانی ئێمە بن.
لەم ژمارەدا سەبارەت بە کێشەیێکی گەورەی کۆمەڵایەتی قسە دەکەین ئەویش سەرکەوتنی
کورت خایێن و خێرایە. بێگومان دیتووتانە و بیستووتانە کۆڕبەند و کۆبوونەوەی زۆر بەڕێوە دەچێت لەسەر ئەوەی کە ویستی تۆ بە ئاسانی جێ بە جێ دەکرێ و بەس بە خەیاڵ و حەزی ئێوە هەموو جیهان و کاینات یاریتان دەدات کە بەو ئامانجەی وا لە دڵتاندایە بگەن! ئایا ئەم بیرۆکە ڕاستە؟ بەس ویستی کەسەکان گرنگە؟ بۆ گەیشتن بە ئامانج ڕێگایێکی نهێنی و ڕەمزی هەیە؟ شەریکەی هێرەمی چییە و جیاوازی لەگەڵ بازاڕدیتنەوەی فرەئاستی چییە و چۆن لە سەرنجی ئێمە بۆ لای خۆیان ڕادەکێشن و گیرۆدەمان دەکەن؟ فرۆشیارەکان چۆن فێڵمان لێدەکەن؟ وڵامی ئەم پرسیارانە لە ژمارەی شەشی پادکەستی کافە وتووێژدا ببیسن. چاوەڕوانی ڕا و بۆچوونەکانی ئێو دەبین.
2 Nov 2024
5. بهشی 5 پادکهست کافه وتووێژ - بە بۆ چییەوە دەستپێ بکەن بە بۆ چییەوە دەستپێ بکەن
گرینگترین شت بۆ دامەزراندنی یەکدانە کاروکاسبی چییە؟
دەسمایە؟
بەرهەم؟
تیم؟
لەم بەشەی کافە وتووێژدا وڵامی ئەم پرسیارە دەدەینەوە! گرینگترین وڵام کە دەبێت بیدۆزینەوە لەمەڕ پرسیاری "بۆچی"دایە.
وڵامی ئەم دوو پرسیارەی خوارەوە چۆن دەدەنەوە:
بۆچی دەبێت ئەمن ئەم ستارتاپە دامەرزێنم؟
بۆچی دەبێت ئەم بزووتنەوەیە بخەینە ڕێگە؟
ئەگەر وڵامی پرسیاری یەکەم پووڵ و پارەیە وڵامی پرسیاری دووهەم دەتوانێت پووڵ و پارە بێت؟
هەر کارێک کە دەستپێ دەکەن "بە بۆ چییەوە دەستی پێبکەن" (Start With Why) ناوی کتێبێکە لە سیمۆن سینک (Simon Sinek). سیمۆن لەم کتێبەدا باس لەوە دەکات کە "بۆچەیی" کارێک لە هەموو شتێک گرینگترە چونکە دەبێتە هۆی پێکەوە بەستنی هاو باوەڕانی بەدیهێنانی ئەو چییەتییە. وڵام دانەوە بە "بۆچەیی" دەست پێکردنی هەر کارێک بەردی بناغەی ئەو کارەیە لە مانەوە و بەردەوام بوونیدا.
پاش وەڵام بە چییەتی کارەکە "چلۆن" دێتەوە ئاراوە. چلۆن ئامانجی چییەتی دامەزراوەکەمان بپێکین؟ دوای "بۆچی" و "چلۆنی" پرسیاری تازە دێتە سەر "چی" کە پیشاندەر و ڕەنگدانەوەی بۆچییە. "چی" خۆی لە بەرهەمی چێ کراودا دەنوێنێت. "بۆچی"، "چلۆن" و "چی" سێ جەغزن بە یەک چەقەوە. "بۆچی" لە ناوەندایە و "چلۆن" بە دەوریدا و "چی" بازنەی بێروونییە. زۆربەی کاروکاسبییەکان بەر لەوە وڵامی ئەوە بدەنەوە بۆ دەبێت ئێمە هەبین دەکەونە دووی وڵامی چی دروست بکەین و بە پێچەوانەوە هەنگاو هەڵدەگرن بۆیە هەنگاوەکانی دامەزراوەکەیان لەرزۆک و نەزۆک دەبێت.
5 Sept 2024
4. ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ گیروگرفتەکانی دامەزراندنی کاروکاسبی لە کوردستاندا لەم بەشەدا دەپەرژینە سەر لەمپەر و گیروگرفتەکانی خستنەڕێی کاروکاسبی و ستارتاپ لە کوردستاندا لە بواری فەرهەنگی و زێهنییەتەوە! بۆچی ئێمە زێهنییەتێکی کارمەندیمان هەس نەک دامەزرێنەر و داهێنەر؟
بۆچە هەمیشە لەناو بنەماڵەکاندا منداڵەکانیان هان ئەدەن لە ئیدارەیێکدا دامەزرێن؟ بە تایبەت لە ئیدارەیێکی دەوڵەتیدا!
ئاخۆ پەندێک وەک: شەریک ئەگەر خاس بوایت خوا شەریکێکی بۆ خۆی دا ئەنینا! و پەندگەلێکی ئاوا کۆسپێک نین لەبەردەم دەسگەل بوون تیمی کار کردندا؟
چەندە وشە و دەستەواژەی دڵسەرد کەرەوەی "نایڵن" و "لە کورسانا نایڵن" بیرۆکەی دامەزراندنی کاروکاسبی لە ناختانا وشک کردووە؟
بۆ بیستنی وتوووێژ لەسەر ئەم پرسیارانە و پرسیارگەلی ئاوا لەگەڵ بەشی چوارمی کافە وتووێژدا بن.
19 Aug 2024
۳ - بێزنێس مۆدێل و تایمینگ لە ستارتاپدا لەم ژمارەیە باسی Business model دەکەین و لەسەرەتا پێناسەی دەکەین پاشان شێوازە جیاوازەکانی Business model شی دەکەینەوە. هەروەها باسی Timing دەکەین و پێتان ئەڵین چ کاتێک بۆ دەسپێکردنی ستارتاپ یان بیرۆکەیێک باشە.
سێهەمین ژمارەی کافە وتووێژ لەبەردەستی بینەران و بیسەران دایە و ئەتوانن لە پلاتفۆرمەکانی پادکەست گوێ بدەن.
لایک و بەشداربوون لە یووتوب لەبیرتان نەچێت و تکایە ڕەخنە و پێشنیارەکانی خۆتان بنێرن بۆمان.
1 Aug 2024
۲ - ستارتاپ و ئێکۆسیستمی ستارتاپی 🎙 بەخێربێن بۆ بەشی دووهەمی پادکەستی "کافه وتووێژ". لەم بەشەدا، فواد ئەنساری، ئارش ئەمانی و سۆهەیل عەبباسی بەشدار بووگن تا بەپێی چالاکی و ئەزموون و پێوەندی کاکە سۆهەیل لە بواری ستارتاپ و ئێکۆسیستمی ستارتاپیدا ئەم پرسیارانەی خوارەوە وڵام بداتەوە تاکوو بتوانین بەردی بناغەی ئێکۆسیستمێکی ستارتاپی دابنێین!
🚀 لە پێشدا باسی "ستارتاپ" دەکەین
🔹 ستارتاپ چییە؟ یان ستارتاپ چی نییە و جیاوازی لەگەڵ کاسبییەکانی تردا چین؟
🔸 ئاوڕێک لەسەر ئێکۆسیستمەکانی ستارتاپی لە جیهاندا بە تایبەت لە “سیلیکان وەلی”دا
🔹 چەندە تواناییمان هەیە تاکوو ئێکۆسیستمێکی ستارتاپی لە کوردستان دامەزرێنین؟
🔸 چۆن ستارتاپەکان سەرکەتوو دەبن و ژێرخانەکانی ئێکۆسیستمێکی ستارتاپی چیین؟
20 Jul 2024
۱ - ناوەڕۆک بەخێربێن بۆ بەشی یەکەمی پادکەستی "کافه وتووێژ" کە بە هاوڕێیتان فؤاد ئەنساری، ئەرەش ئامانی و سۆهەیل عەباسی تێدا بەشداریان کردووە. لە ئەم بەشەدا، ئێمە بە گفتوگۆیەکی هاوڕێیانە دەسەڵاتمان لەسەر بابەتی "ناوەڕۆک"، گرنگییەکەی، مێژووی، کاریگەری و کاریگەرییەکانی لەسەر کۆمەڵگا بەسەرهێنان.
Podcast Authority Score: 6 / 100 A composite of feed quality, social presence, YouTube performance and engagement. Read the methodology .
Research this show Explore Pod Engine's podcast research tools and transcript access.
See plans Is this your podcast? Claim your show to manage its details on Pod Engine.
Claim کافه وتووێژ Where this data comes from Each source has its own observation date. These dates do not mean all data was checked at once.
RSS feed Last successful check: 22 Sept 2026 .
Apple Podcasts ratings (US) Snapshot recorded: 15 May 2026 .
Spotify ratings Snapshot recorded: Date unavailable. Host of کافه وتووێژ? Claim your podcast to manage its listing and keep your show details accurate.
Claim this podcast Pod Engine is an independent podcast discovery and analytics service and is not affiliated with or endorsed by this podcast. Artwork and show content belong to their owners. Full legal notice .
Explore this showPodcast research with Pod Engine
See plans