37 Episodes
1 Ratings
2021 First episode About ktebstan کەناڵی پەرتووکی دەنگی
Publisher bilal kamaran
Category arts
Language fa
Explicit No
First episode 1 Feb 2021
Latest episode 28 Mar 2022 Latest episodes 37 episodes in the feed.
28 Mar 2022
ڕشتەی مرواری لە سەرەتای ئەم سەدەی بیستەمەوە، وردە وردە خوێندەواری لە ناو ڕەمەکی کورددا پەرەی سەندووە و ئەستێنێ. ئینکار ناکرێ خوێندەواری چرای ژیانە، بەڵام لە لایەکی ترەوە، من هەست بە زیانێکی گەورە ئەکەم لە ڕووەوە؛ هەست بەوە ئەکەم چونکە خوێندەوارییەکە بە زمانی کورد نییە، هەتا سەدەی بیستەم بەسەر ئەچێ و قەومی کوردیش نەمێنێ. بۆیە ئەڵێم نەمێنێ، چونکە منداڵەکە لە قوتابخانەی غەیری کوردی لە باتی وشەیەکی کوردی فێر بێ، وشەیەکی غەیری کوردی فێر ئەبێ. ئەو وشەیە دێنێتەوە ماڵەوە و قسەی پێ ئەکا، برا بچکۆلەکە و خوشکە نەشمیلەکەی لێوە فێر ئەبن، باوکی منداڵەش ئەڵێ: کۆرپەلەم فێری زمانی نان پەیداکردن بووە، ئەویش وەری ئەگرێ، دایکیشی ئەڵێ: لە دەورت گەڕێم چەند قسەکانت جوانە؟! ئەویش فێری ئەبێ! بەرە بەرە زمانی قوتابخانەی غەیری کوردی منداڵەکە، شوێن هەوارێکی خۆش بۆ خۆی لە ماڵی باوکی منداڵەدا دروست ئەکا و زمانی مادەرزادی کوردییەکەی لە ژێریا دەست ئەکا بە نقەنق! کە پشتێک بەم جۆرە ڕۆیشت، پشتی دووەم و سێهەم ئەڵێن: باب و باپیری ئێمە بە ڕەحمەت بن، بە زمانێک قسەیان ئەکرد کە پێیان ئەوت زمانی کوردی!..
ناوی پەرتووك : ڕشتەی مرواری
بەرگی یەکەم
نووسەر : عەلائەددین سەجادی
خوێندنەوەی : ئومێد عەلی
کاری دەنگ : دلێر سەلیم
18 Sept 2021
تۆ کاپتنی ژیان لەشێوەی کەشتییەکدایە. کە هەنگاو بە هەنگاو لە خاڵی سفرەوە دەست پێ دەکات بەرەو کۆتا خاڵی ژیان. بەڕێوەبردنی ئەم کەشتییە پێویستی بە کاپتنێکی باش و وریا هەیە. پێویستە کاپتنی ئەم کەشتییە شارەزاییەکی تەواوی هەبێت لەگەڵ کەسایەتییەکی بەهێز و ئامانجێکی دیاریکراو، چونکە هیچ کەشتییەک ناگات بە مەنزڵ ئەگەر کاپتنەکەی لە مێشکی خۆیدا ئامانجێکی دیاریکراوی نەبێت.
تۆ کاپتنی
لە نووسینی: موحسین ئەمین
هەڵەچنی: دکتۆر بەختیار کەمال تاڵەبانی
خوێندنەوەی: ڕێژین ڕەحیم
8 Sept 2021
مردووخۆرەکان مردووخۆرەکان یادداشتێکە لە لایەن ئاناتۆل دارۆف نووسراوە و لە لایەن بورهان قانع لە دووتوێی ٧٤ لاپەڕەدا کراوە بە کوردى. ئەم بەرهەمە باسى گەمارۆى شارى لینینگرادى ڕووسیا دەکات لە لایەن سوپاى ئەڵمانیاوە، باسى خۆڕاگریى دانیشتوانى ئەو شارە دەکات کە چۆن بەرگەى ئەو هەموو ناهەموارییە دەگرن و ئامادە نین شارەکەیان بکەوێتە ژێر دەستى ئەڵمانەکان.
نووسەر خۆى لە ناو ڕووداوەکانى ئەو کاتەدا ژیاوە و بەچاوى خۆى هەموو ڕووداوەکانى بینیوە.
دانیشتوانى شارەکە چوار ملیۆن کەس بوون، بەڵام بە هۆى برسێتى و شەڕ نزیکەى سێ ملیۆن کەس دەمرن.
Reach and audience Public platform figures. Ratings count people who left a rating, not total listeners.
Apple Podcasts (US) 5.0 / 5 1 ratings Research this show Explore Pod Engine's podcast research tools and transcript access.
See plans Is this your podcast? Claim your show to manage its details on Pod Engine.
Claim ktebstan Where this data comes from Each source has its own observation date. These dates do not mean all data was checked at once.
RSS feed Last successful check: 26 Aug 2026 .
Apple Podcasts ratings (US) Snapshot recorded: 20 Oct 2026 .
Spotify ratings Snapshot recorded: Date unavailable. Host of ktebstan? Claim your podcast to manage its listing and keep your show details accurate.
Claim this podcast Pod Engine is an independent podcast discovery and analytics service and is not affiliated with or endorsed by this podcast. Artwork and show content belong to their owners. Full legal notice .
Explore this showPodcast research with Pod Engine
See plans